برینداربوونی دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی له بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌واری حه‌سه‌كه‌و قامیشلۆ
ته‌ل ته‌مر – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی له هێرشی فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كانی توركیا “درۆن” برینداربوون له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مری باكووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به سێ هێرشی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان گوندی عۆجه‌ی خۆرئاوای شارۆچكه‌كه‌یان بۆردوومانكردووه.
له گه‌ڵ بۆردوومانه‌كه‌ی توركیا كاروانێكی سه‌ربازی روسیا له رێگای نێوده‌وڵه‌تی M4 ه‌وه گه‌یشته ته‌ل ته‌مر به ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی روسیا له شاری قامیشلۆ، به گوێره‌ی قسه‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك كاروانه‌كه له ده‌یان زریپۆش پێكهاتووه‌و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی لۆژستی هه‌ڵگرتبوو.
هاوكات كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌رۆ درۆنێكی توركیا ده‌ورووبه‌ری بیرێكی نه‌وتی كرده ئامانج له نزیك گوندی كهرادهۆل له رۆژهه‌ڵاتی قامیشلۆ، پاش یه‌ك كاتژمێر فرۆكه‌یه‌ی دیكه ده‌ورووبه‌ری ویستگه‌یه‌كی نه‌وتی له ناوچه‌كه بۆردوومانكرد.
جگه له‌وه‌ش هێزه‌كانی توركیا به دوو گوله هاوه‌ن گوندی ته‌ل زیوانی رۆژهه‌ڵاتی قامیشلۆی بۆردوومانكرد، هه‌روه‌ها به تۆپخانه‌ی قورس گونده‌كانی “كهفرانتۆن و ئیرشادییهو تاتمراش”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێراوا بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
ماوه‌یه‌كه توركیا ناوچه‌كانی نزیك سنووری سوریا به چڕی بۆردوومان ده‌كات و رۆژ له دوای رۆژ بۆردوومانه‌كان به‌ر فراوان ده‌كات.