ئیسپانیا ئامادەیی دەربڕی بۆ گێڕانەوەی هاوڵاتیانی لە کامپەکانی رۆژئاڤا
دیمەشق- نۆرس پرێس
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز و لە زاری رۆژنامەکانی ئیسپانیاوە، ئیسپانیا بڕیاریداوە بەشێکی زۆر لە ژن و منداڵەکانی ئەندامانی داعش لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستان بگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، رۆیتەرز لە راپۆرتەکەیدا، رایگەیاند کە ئیسپانیا پلانی هەیە لانیکەم سێ ژن کە داوای گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان کردووە و 13 منداڵ پێش کۆتایی ئەمساڵ بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
بەڕێوبەری خۆسەری و نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دەوڵەتان دەکەن هاووڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە لە کاتێکدا توندوتیژی و خراپی بارودۆخی کامپەکان بەردەوامە، ئەویش سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی کامپەکان.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، رەنگە لەگەڵ گەڕانەوەیاندا ئەو ژنانە دادگایی بکرێن، لە کاتێکدا دۆخی منداڵان بەپێی حاڵەت و بەپێی تەمەنیان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
گەڕانەوەی ئەمساڵ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، بەڵام زیاتر لە 10 هەزار ژن و منداڵی بیانی هێشتا لە کامپی هۆل و رۆژدان، جگە لە هاووڵاتیانی عێراقی کە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەو دوو کامپە پێکدەهێنن.