بچرانی كاره‌بای 65 گوند له باكووری سوریا به هۆی بۆردوومانكردنی وێسته‌گه‌یه‌كی كاره‌با له‌لایه‌ن توركیا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
به هۆی هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، له شه‌وی شه‌ممه‌وه، كاره‌بای 65 گوند له ئه‌وپه‌ری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بچراوه.
ئه‌كره‌م سلێمان سه‌رۆكی هاوبه‌شی نوسینگه‌ی گواستنه‌وه‌و وزه له هه‌رێمی جه‌زیره به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و وێستگه‌یه‌ی له گوندی ته‌قل به‌قل هێرش كراوه‌ته سه‌ری به ته‌واوه‌تی وێرانبووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك و برینداربوونی دووانی دیكه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێچ جۆره باره‌گایه‌ك یان هێزێكی سه‌ربازی له ناو وێستگه‌كه نه‌بووه.
به‌گوێری راگه‌یه‌ندراوێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌باری گوندی ته‌قل به‌قل 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 6 دیكه‌ش برینداربوون.