هه‌سه‌ده: له شوێن و كاتی گونجاو‌دا وه‌ڵامی هێرشه‌كانی توركیا ده‌ده‌ینه‌وه
قامیشلۆ–نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” هه‌ڕه‌شه‌ی كرد به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به هێزو كارێگه‌ر و له شوێن و كاتی گونجاو‌دا.
فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه توركیا خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به تایبه‌ت له دوای ته‌قه‌ینه‌وه‌ی ئیسته‌نبوڵ و بیانووه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت.
شەوی شەممە – یەکشەممە شاری کۆبانی، دێریک، گوندەواری باکووری حەڵەب و ناوچەکانی دیکەی سەر سنووری سوریا و تورکیا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌م هه‌ڕشانه ده‌وڵه‌تی توركیا رووی راسته‌قینه‌ی خۆی پیشاندا، له گوندی “ته‌قل به‌قل” قه‌سابخانه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه‌و 11 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 6 دیكه‌ش برینداربوونه كه یه‌كێكیان كرێكاری كۆمپانیای كاره‌بابووه، هه‌روه‌ها وێستكه‌ی كاره‌با ناوچه‌كه به هۆی زیانی هێرشه‌كانه‌وه له كار كه‌وتووه.
جگه له‌وه‌ش هێرشه‌كانی توركیا بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو پاسه‌وانی سایلۆیه‌ك له دربێسیێ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی هه‌سه‌ده له شارۆچكه‌ی زرگان گیانی له‌ده‌ستداوه‌و سیانی دیكه‌ش برینداربوون و زیان گه‌یشتووه به خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیان.
هه‌سه‌ده سه‌ره‌ۆخۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و خێزانا‌نه‌كرد كه به هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه گیانیان له ده‌ستدا، هه‌روه‌ها كه‌سووكاری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب كه ژماره‌یان زیاتر له 15 كه‌سه.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ دانیشتوانی ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی توركیایان كردوو، خۆپیشاندانی ناه‌ره‌زایی له ناوچه‌كانی ره‌ققه‌و مینبج و قامیشلۆو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه سازكرا.