ناسا یەکەمین وێنەی تەلسکۆبی جەیمس وێبی بڵاوکردەوە
هەولێر- نۆرس پرێس
دوێنێ شەو سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆ بایدن و جێگری سەرۆک کامالا هاریس یەکەم وێنەی روونی تەلسکۆبی جەیمس وێبیان لە بۆنەیەکدا ڕاگەیاند.
لەبارەوە جۆ بایدن لە روپەڕی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیبووی: یەکەم وێنەی نێردراو لەلایەن تەلیسکۆپی فەزایی وێب، نوێنەرایەتی ساتێکی مێژوویی بۆ زانست و تەکنەلۆژیا دەکات. بۆ ئەستێرەناسی و پشکنینی فەزا. هەروەها بۆ ئەمریکا و هەموو مرۆڤایەتی!.
تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب یان JWST ڕوانگەیەکی بۆشایی ئاسمانە کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ناسا و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی کەنەدا پەرەی پێدراوە، بڕیارە جێگەی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی هابل بگرێتەوە وەک بەشێک لە ئەرکی فیزیای ئەستێرەیی ناسا.

تەلەسکۆپی جەیمس وێب کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ خرایە کار، وردبینی و هەستیارییەکی باشتر دەدات کە لەوەدا تەلەسکۆپی هابل تێدەپەڕێنێت، هەروەها دەبێتە جێگەی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی سپیتزەر.
پێشکەشکردنەکە لە کۆشکی سپی لە میانی نمایشێکدا لەگەڵ بیل نێڵسن بەڕێوەبەری ناسا ڕوویدا، بە گوتەی نێڵسن، ئەمە قووڵترین وێنەی گەردوونی ئێمەیە کە تا ئێستا گیرابێت.
هەندێک لەو گەلەئەستێرە دوور و کۆمەڵە ئەستێرەیانە پێشتر نەبینراون. کۆی گەلەئەستێرەکان بەو شێوەیە نیشان دراوە کە ٤.٦ ملیار ساڵ لەمەوبەر دەرکەوتوون.
بەپێی راگەێنراوێکی ئاژانسی ناسا، “ئەم پارچە گەردوونە فراوانە لە چەند ئاسمانێک پێک دێت، بە نزیکەیی قەبارەی دەنکە لمێکە بە کەسێکەوە لەسەر زەوی کە بە درێژی قۆڵی راگرتووە “
وێنەکە لەلایەن کامێرای ژێر سووری نزیک وێبەوە گیراوە کە بە درێژی شەپۆلی جیاوازی ڕووناکی لە ماوەی 12 کاتژمێر و نیودا گیراوە، ئەوە لە کاتێکدا قووڵترین وێنەکانی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی هابل چەند هەفتەیەکی خایاند تا گرتنی.