گیانلەدەستدانی ئەندامێکی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ “ئاسایشی رۆژئاوا” ، بە گولەی چەکدارانی نەناسراو گیانی لەدەستدا ، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوه یه کی سەربازی له ئاسایشەوە له شارۆچکەی جەدید بکارە، به دووری 20 کم له رۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە، رایگه یاند، دوو چەکداری نەناسراو به ماتۆڕسکیلەوە بە بێدەنگکەرێک گەنجێکیان کردە ئامانج کە ناوی عەبدولسەلام ئەلئەحمەد (30 ساڵ) و ئەندامی ئاسایشی رۆژئاوایە، لەسەر رێگای سەرەکی شارۆچکەکە، ئەمەش بووە هۆی شەهید بوونی لە شوێنی ڕووداوەکە.
سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەلئەحمەد” لە پشوودا بوو، کە لە ماڵەکەی خۆیدا بەسەری دەبرد.
لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا لە دێرەزوور پێنج کەس تیرۆر کران کە سیانیان مەدەنی بوون و دوویان سەر بە هێزەکانی هەسەدە بوون، رێکخراوەکە یەکێک لەو تیرۆرانەیان لە ئەستۆ گرتووە، لە کاتێکدا هیچ لایەنێکی دیکە بەرپرسیارێتی خۆی لە تیرۆر کردنەکانی تر رانەگەیاندووە.