جەنەڕاڵ مەزڵوم: بۆردوومانی تورکیا هەڕەشە لە ناوچەکە دەکات و هەوڵ دەدەین کارەسات نەقەومێت
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕؤ یەکشەممە، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچە “سەلامەتەکانی” باکوری سوریا هەڕەشە لە تەواوی ناوچەکە دەکات.
شەوی شەممە – یەکشەممە شاری کۆبانی، دێریک، گوندەواری باکووری حەڵەب و ناوچەکانی دیکەی سەر سنووری سوریا و تورکیا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران.
عەبدی لە رێگەی تویتێکەوە رایگەیاند، بۆردومانەکەی تورکیا لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نابێت، ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەن “بۆ ئەوەی کارەسات روونەدات”.
هۆشداریدا لەوەی ئەگەر شەڕەکە رووبدات، ” ئەنجامەکانی کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دەبێت”.
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ داوای لە دانیشتووان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی رێنماییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بن.