جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ حمیدی دەهام كرد

حەسەکە – نۆرس پرێس

جەنەراڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شێخ حەمیدی دەهام ئەلهادی شێخی عەشیرەتی شەممار لە سوریا کرد کە لە ده‌ی ئەم مانگەدا کۆچی دوایی کرد.

جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی و فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، نەورۆز ئەحمەد، سەردانی كۆشكی شێخیان کرد لە شارۆچکەی تەلعەلۆ لە نزیک سنووری عێراق و سوریا.

خەلیف شێخ حەمیدی و شێخ مانع دەهامی کوڕی و بەندەر دەهامی برای پێشوازییان لە شاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد.

پەیجی فەرمی شێخ بەندەر لە فەیسبووک ڤیدیۆی سەردانەکەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بڵاوکردەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌: هۆشه‌نک حەسەن