بولگاریا: ده‌ستگیركردنی 5 كه‌س له گومان لێكراوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی ئیسته‌نبوڵ
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، داواكاری گشتی بولگاریا هه‌واڵی ده‌ستگیكردنی 5 كه‌سی له بولگاریا راگه‌یاند (چواریان هاوڵاتی مۆلداڤیان) به تۆمه‌تی هاوبهشهیكردن له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ.
سیكا میلیڤا وته‌بێژی داواكاری گشتی به ئاژانسی هه‌واڵی بۆلگاریای راگه‌یاند، چوار له‌و پێنج كه‌سه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له گرتوخانه ده‌مێننه‌وه‌و داواكاری گشتی داوا له دادگا كردووه بڕیاری دهستیگكردنی كۆتاییان بۆ ده‌ربكات.
پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه له ژێر چاودێری “چاڵاكی بنبركردنی تیرۆر” له نوسینگه‌ی داواكاری گشتی له سۆفیای پایته‌خت ئه‌نجام دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوای هێرشه‌كه ده‌ستگیركراوه‌كان چالاكی لۆژستیان له بۆلگاریا ئه‌نجام داوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی بۆلگاریا، هه‌ندێك له دهستگیكراوهكان هاوڵاتیانی كۆماری مۆلدۆڤای رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپان و هه‌ندێكی دیكه‌شیان به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن.
داواكاری گشتی بولگاریا هیچ ورده‌كارییه‌كی ئاشكرانه‌كردووه سه‌باره‌ت به پرۆپاگهنهدهكانی توركیا له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه.
پێشتر توركیا ژنێكی تۆمه‌تباركردبوو به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه كه له كۆبانێوه به‌ره‌و عه‌فرین له باكووری سوریا پاشان بۆ توركیا سه‌فه‌ری كردبوو، چیرۆكه‌كه‌ی توركیا به‌رده‌وام گۆرانكاری به‌سه‌ردا ده‌هات و باس له بوونی په‌ێوه‌ندی كه‌سانی بیانیش ده‌كرا، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات دژ به به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری، به تایبه‌ت كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌و ناوچانه ئه‌نجام بدات.