به‌رپرسێكی ئه‌مریكا داوا له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات رێگه به توركیا نه‌دات ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له عێراق و سوریا ئه‌نجام بدات
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
نادین ماینزا سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئازاده ئاینییه‌كان داوای له ئه‌مریكا كرد سه‌رجه‌م ئامارازه‌كانی به‌رده‌ست به‌كار بهێنێت بۆ رێگریكردن له پلانه‌كانی توركیا بۆ هێرش كردنه سه‌ر سوریا‌و هه‌رێمی كوردستان.
نادین ماینزا له تویتێكدا رایگه‌یاند، به ئامانجكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی تاوانی جه‌نگه‌و ئه‌وه‌ش مانای “كرده‌ی سه‌ربازییه” كه توركیای بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد به توندی دژ به ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی توركیا بووه‌ستنه‌وه.
هه‌ره‌شه‌كانی توركیا دوا به دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ دێت، كه ئه‌نكه‌ره هێزه‌كانی سوریای دیمه‌كراتی (هه‌سه‌ده)ی تۆمه‌تباركردبوو به تێوه‌گلان لێوه‌ی، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌سه‌ده ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به توندی ره‌تكرده‌وه.
پێشتر توركیا سه‌رخۆشی ئه‌مریكای ره‌تكردبووه بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌و به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ پشتیوانی له‌وانه ده‌كات كه په‌ێوه‌ندییان به ته‌قینه‌وه‌كه هه‌بووه.