هه‌په‌گه: كوژران و برینداربوونی 12 سه‌ربازی توركیا له هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە گوژران و برینداربوونی 12 سه‌بازی سوپای تورکیا راگه‌یاند لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین له هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە، هێزەکانیان لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا نۆ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون.
بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵی سوپای توركیا له هه‌رێمی كوردستان، هەپەگە کوژرانی دوو هەزار و 556 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 178 گەریلای راگەیاندووە.