به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا.. ئه‌مریكا هۆشداری به هاوڵاتیانی ده‌دات له سه‌ردانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و باكووری سوریا
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
ئێواره‌ی هه‌ینی، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاگاداری به هاووڵاتییانی ئه‌مریكی ده‌كات، سەردانی ناوچە سنوورییەکان هه‌رێمی كوردستان و باكووری سوریا نەکەن، له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا به ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی.
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، چاودێریی ئەو هەواڵانە دەکەن کە جێگەی متمانەن و ئاماژە بەوە دەکەن، دەکرێت سوپای تورکیا لە رۆژانی داهاتوودا کردەی سەربازی بۆسەر “باکووری سووریا” و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حکومەتی ئەمریکا هانی هاووڵاتییانی خۆی دەدات بۆئەوەی هەندێک رێکار بگرنەبەر له‌وانه‌ش سەردانی ناوچە سنوورییەکان نەکەن و به هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن له شوێنی کۆبوونەوەی بەرفراوانی خەڵک و خۆپێشاندان، هه‌روه‌ها خۆیان زۆر دەرنەخەن و بۆ هەر ئەپدەیتێک سەیری میدیاكان بکەن.
پێشتر مه‌ولود جاوش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له عێراق و سوریادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له لێدانی سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له باكووری عێراق و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.