په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێران ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی پەرلەمانی ئەوروپا سەرکۆنەی هێرشی درۆن و مووشەکییەکەی ئێرانی بۆسەر هەرێمی کوردستان كرد، کە بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دووكه‌س و بریندار بوونی هه‌شتی دیكه.
سارا سکایدیتاڵ، سەرۆکی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی سوپای پاسدارانی بۆسەر هەرێمی کوردستان کرد و رایگه‌یاند، ئەوەی ئێران کردی بەهەموو شێوەیەک پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەم کردەوە تووندوتیژییە بۆسەر خاکی وڵاتێکی خاوەن سەروەری هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و داوا لە هەموو لایەک دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و خۆیان لە لاوازبوونی پرۆسەی دیموکراسی لە عێراقدا بەدووربگرن.
رۆژی 14ـی تشرینی دووەم، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیکردەوە سەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری قه‌زای کۆیە و ز ناوچه‌ی ڕگوێز له پارێزگای سلێمانی، بەهۆی بۆردوومانەکان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.