چاوش ئۆغلۆ.. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له عێراق و سوریا به‌رده‌وامن
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، مه‌ولود جاوش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دوای چه‌ند رۆژێك له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له عێراق و سوریا.
ئۆغلۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵی “ئه‌لعه‌ربییه” رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له عێراق و سوریا به‌رده‌وامن و به هیچ شێوه‌یه‌ك راناگیرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له لێدانی سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له باكووری عێراق و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پاش چه‌ند رۆژێك دێت له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ئیسته‌نبوڵ، كه بووه هۆی كوژرانی 6 كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌یی “هه‌سه‌ده” ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه كه هێزه‌كانیان په‌ێوه‌ندی هه‌بێت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ.
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده تۆمه‌ته‌كانی توركیای ره‌تكرده‌وه‌و وتی: تۆمه‌تباركردنی هێزه‌كانمان به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هاوكات فه‌یسل میقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا هوشداری دایه حكومه‌تی توركیا له كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌قینه‌وه‌ی ئیسته‌نبوڵ بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی نوێ له وڵاته‌كه‌ی.