بهرگری شارستانی سلێمانی ئاماری كۆتایی قوربانیانی تهقینهوهی غازو رووخانی خانوویهكی ئاشكراكرد
ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی ههینی، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماری قوربانیانی تهقینهوهی سیستمی غازی ماڵی هاووڵاتییهكی له گهڕهكی كازیوهی شاری سلێمانی ئاشكراكرد، كه بووه هۆی رووخانی ماڵهكه.
عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگهیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە 15 کەس، سەرجەمی قوربانییەکان 27 کەسن، 25یان ئەندامانی یەک بنەماڵەن، دوو قوربانییەکەی دیکەش میوانی خێزانەکەن.
ئاماژهی بهوهشكرد، رووداوهكه “100٪ بەهۆی سیستمی غازەکەوە بووە، وەستایەک کە بە هیچ شێوەیەک مۆڵەتی فەرمیی نەبووە، هاتووەتە ئێرەو دهستكاریی سیستمی شۆفاژی ئەو ماڵەی کردووە، بەهۆی لێچوونی غازەوە ئەو کارەساتە روویداوە.
ئهوهشی ئاشكراكرد، سەرجەم قوربانییەکان ژمارەیان 27 کەسە، 25یان ئەندامانی یەک بنەماڵەن، دوو قوربانییەکەی دیکە میوانن کە یەکێکیان وەستاکەیە لەگەڵ خێزانەکەی و زۆربهی قوربانیان ژن و منداڵن.
ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی، له راگهیهندراوێكدا رۆژی هەینی 18ی تشرینی دووەمی، وەک رۆژی پرسەی گشتیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگهیاند.
ەوی پێنجشەممە 17-11-2022، لە خانوویەکی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا؛ هەڤاڵ ئەبوبەکری، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی غازی LPG بووە.