سلێمانی – نۆرس پرێس
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵی هاووڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی، 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت نزیكه‌ی 30 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردوو ماونه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه پارێزگاری سلێمانی یه‌ك رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: “رۆژی هەینی 18ی تشرینی دووەم، وەک رۆژی پرسەی گشتیی لە سنووری پارێزگاکەمان رادەگەیەنین”.
قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی زۆربه‌یان ژن و منداڵن و تیمەکانی بەرگری شارستانی له ئێستادا سەرقاڵی دەرهێنانی ته‌رمی قوربانییەکانن.