ئەردۆگان: دوای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا رەنگە لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببمەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ چاوخشاندەنەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا دەردەبڕێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا، کە بڕیاروایە حوزەیرانی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت، رەنگە چاو بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا و بەشار ئەسەددا بخشێننەوە.

ئەردۆگان وتیشی، ھیچ ناکۆکییەک لە سیاسەتدا ھەمیشەیی نییە و ئەگەر ھەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە و ئەگەر کاتێکی گونجاو ھەبێت دیدار لەگەڵ ئەسەد تاوتوێ دەکەن.

دوای دەستپێکردنی قەیرانی سوریا لە ساڵی 2011، تورکیا ھەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشار ئەسەد راگرتووە و پشتیووانی لە گرووپە ئۆپۆزسیۆکان دەکات، بەڵام لە ساڵی رابردووەوە چەندجارێک لەسەر ئاستی ھەواڵگیری کۆبوونەوەیان کردووە و یەکجاریش وەزیرانی دەرەوەیان کۆبوونەتەوە.