بۆ جارێ شەشەم جارێکی تر لوبنان شکستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکدا

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە بۆ جاری شەشەم، پەرلەمانی لوبنان شکستی هێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ جێگرتنەوەی میشێل عەون، سەرۆکی پێشووی لوبنان، کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا ماوەکەی کۆتایی هات.

لە دانیشتنەکەدا لە کۆی 128 ئەندام پەرلەمان، 112 بەشدارییان کرد، ئەمەش لەبەر رۆشنایی دابەشبوونی هێزە سیاسییەکان لەسەر کاندیدەکانی سەرۆکایەتی هەرێم.

میشێل معەوەز 43 دەنگ و عیسام خەلیفە 7 دەنگ و سلێمان فرانجیە 1 دەنگ و زیاد بارود 3 دەنگ و 46 جێگر لاپەڕەی سپییان خستوەتە سندوقەکانەوە و 10 دەنگ هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی ماددەی 49ی دەستوور سەرۆکی وڵات لە خولی یەکەمی دەنگدان بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ واتە 86 جێگر هەڵدەبژێردرێت.

پێنجشەممەی رابردوو پەرلەمانی لوبنان بۆ جاری پێنجەم نەیتوانی سەرۆکێکی نوێ لە ژێر رۆشنایی دابەشبوونە قووڵەکان و تەکەتولی حزبی و سیاسی فرە جەمسەر و ئاڵۆزدا، هەڵبژێرێت.

بە گوتەی چاودێران، هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ لوبنان لە مێژە چاوەڕوانی کۆدەنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : محەمەد ئەلقازی