ئاسایشی رۆژئاوا کەسانی تێوەگلاو لە دزینی دوکانێکی زێڕنگەریدا دەسگیر دەکات

حەسەکە – نۆرس پرێس

فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان ژنێکی دەستبەسەرکرد کە دەستی هەبووە لە دزینی دوکانێکی زێڕینگەری لە باشووری حەسەکە.

“ئاسایش” لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە دەی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، کاتێک دەستگیرکراوە، بڕی 3100 دۆلاری ئەمریکی، 48 ئەڵقەی زێڕ، 5 ئامێری مۆبایل لە دەستی تۆمەتبارەکەدا گیراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە دانی بە دزیکردنەکەیدا ناوە و کەلوپەلە دزراوەکەی فرۆشتووە بە یەکێک لە خاوەن دوکانەکانی ئاڵتونسازەکانی شەدادی و دواتر بە تۆمەتی کڕینی زێڕی دزراو دەستگیر کراوە.

تۆمەتباران رەوانەی داواکاری گشتی کراون، بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : رەهەف یوسف