نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له ئێران ده‌كات هه‌زاران ده‌ستگیركراوی خۆپیشاندانه‌كان ئازاد بكات
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرد هه‌زاره‌ها ده‌ستگیركراوی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی و حكومه‌ت ئازاد بكات و تۆمه‌ته‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
جێرمی لۆرانس وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، یاسای مافه‌كانی مرۆڤ پارێزگای له مافی خه‌ڵك ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌و ئازادی راده‌ڕبڕین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌شتی تشرینی دووه‌م داواكاری گشتی ئێران رایگه‌یاندبوو، ته‌نها له تارانی پایته‌خت، زیاتر له 1000 تۆمه‌ت ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كراوه‌و له گه‌ڵ سه‌دانی دیكه‌ش له‌شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سیازده‌ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م بڕیاری له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن دادگایه‌كی ئێران دژ به خۆپیشانده‌رێك ده‌ركراوه‌و 9 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش تۆمه‌تباركراون به جۆره تاوانێك كه سزاكه‌ی ده‌گاته له سێداره‌دان.
لۆرانس وتیشی، ئه‌و تاوانانه‌ی راستهوخۆو به ئه‌نقه‌ست نابنه هۆی گیان له ده‌ستدان، ناكرێت ببنه بنمایه‌ك بۆ سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان.
هه‌روه‌ها داوای له ئێران كرد ده‌ستبه‌جێ سزای له سێداره‌دان هه‌ڵپه‌سێرێت و رێگربێت له ئاراسته‌كردنی ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه‌ی كه سزاكه‌ی داهگاته له سێداره‌دان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌و سزایانه‌ی ده‌ركراون بۆ له سێداره‌دان به‌و تاوانانه‌ی كه مه‌ترسیدارترین تاوان نین.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی ئاسایشی ئێران له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ناره‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان، لانی كه‌م 326 كه‌سیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئێران‌دا كوشتووه، كه 43 یان منداڵن و 25 یان ژنن