كوژرانی دوو ئه‌ندامی داعش له كه‌ركوك و ده‌ستگیركردنی یه‌كێكی دیكه له نینه‌وا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق كوژرانی دوو ئه‌ندامی داعشی له كه‌ركوك راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی دیاری داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مه‌داوی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی باره‌گای پێشكه‌وتوو له كه‌ركوك له ئۆپه‌راسیۆنێكی جۆریدا توانی دوو ئه‌ندامی داعش بكوژێت له كه‌رتی (وادی شای) له پارێزگای كه‌ركوك.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك و ئامێر‌و هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌رده‌وام ده‌بن له پرۆسه‌كانی راوه‌دوونانی داعش.
هاوه‌كات ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق پرۆسه‌یه‌كی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداو، له ئاكامدا ئه‌ندامێكی داعش ده‌ستگیركرا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی، ئه‌ندامه ده‌ستیگیراكراوه‌كه‌ی داعش پێشتر پاسه‌وانی تایبه‌تی به‌رپرسی ویلایه‌تی دیجله بووه‌و له ئێستاشدا به‌رپرسی پشتیوانی لۆژستی و گواستنه‌وه‌ی شانه نوستووه‌كانی داعشه له باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.