ره‌قه- نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هۆشداریدا له كاریگه‌رییه “مه‌ترسیداره‌كان”ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له‌سه‌ر ئابوری ناوچه‌كه.
سه‌لمان بارودۆ، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئابوری له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر بۆ نۆرس پرێس ده‌ڵێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی، جێی نیگه‌رانییه‌و له‌وانه‌یه دۆخی ئابوری له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه خراپ بكات.
ئه‌وه‌شی وت، “شه‌ڕو ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ش، شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر بازاڕ‌و و ئابوری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جێدێڵێت به كرداریش ئه‌وه له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رویداوه.”
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئابوری له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌كاتی رودانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا، سه‌ده‌ها هه‌زار كه‌س ئاواره ده‌بن و ئه‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر دروستده‌كات تا پێداویستییه‌كانیان دابین بكات، به‌وپێیه‌ش فشار له‌سه‌ر داهاته ئابورییه‌كان دروست ده‌بێت.
بارودۆ له به‌شێكی لێدوانه‌كه‌یدا پێیوابو، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا سه‌ره‌نجام رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئابوری رۆژئاوای كوردستان ده‌خاته تونێلی وه‌ستان و قات و قڕییه‌وه.
به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانیش ده‌بێته هۆی هه‌ڵاوسان له ناوچه‌كه، به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئابوری باسی لێوه‌كرد.
هاوكات ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، له دوای بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له سزاكانی قه‌یسه‌ر، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرا ناوچه‌كه له‌روی وه‌به‌رهێنانه‌وه كرانه‌وه به خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی سڕكردوه.