ئاگر له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد ده‌كه‌وێته‌وه‌و سێ كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق رایگه‌یاند، ئاگر له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تی كه‌وته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆلكردووه.
به‌رگری شارستانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، ئاگرەکە لە بەشی بەڕێکردنی فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە و بەهۆی شۆرتی کارەبا بووەو سێ کرێکاریش تووشی تەنگەنەفەسی بوون و لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە رزگارکران و گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاگرەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنترۆڵکراوە و لێکۆڵینەوەش لەبارەی هۆكاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.