بەڕێوبەری خۆسەر لەگەڵ پزیشکە سورییەکانی ئەوروپا کۆدەبێتەوە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

بەڕێوبەری خۆسەر لەگەڵ ژمارەیەک پزیشکی سوریی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، میکانیزمی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لە رۆژئاوای کوردستان گفتوگۆ دەکەن.

ئەمەش لە میانی دیدارێکدا هات کە دوێنێ دووشەممە لە نێوان شاندێکی دەستەی تەندروستی لە بەڕێوبەری خۆسەر و ژمارەیەک پزیشکی سوری دانیشتووی ئەوروپا ئەنجامدرا، بەپێی روپەڕی فەرمی خۆسەری.

بەشداربووان تیشکیان خستە سەر پێویستی بەشداریکردنی پزیشکانی سوریا لە پڕۆژەکانی باشترکردنی واقیعی تەندروستی، لەڕێگەی سەرچاوە مرۆیی و ماددییە بەردەستەکانەوە، هەروەها ئەو سەختییانەی کە ئەم کەرتە لە باکوری سوریادا تووشی بووە و چارەسەرە ئەگەرییەکان بۆ تێپەڕاندنیان.

بەڕێوبەری خۆسەری باسی وردەکاریی تری نەکردووە سەبارەت بە شایستەیی ئەم گفتوگۆیە و ئەو پلان و چارەسەرانەی کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا داڕێژراون.

لە هەفتەی رابردووەوە وەفدێکی دەستەی تەندروستی بە نوێنەرایەتیی هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی دکتۆر جوان مستەفا سەردانی ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپییان کردووە و لەگەڵ شاندە پزیشکییە جیاوازەکان کۆبوونەتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : رەهەف یوسف