داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلێکی “هەسەدە” لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور رادەگەێنێت

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رێگەی ناسێنەرە نزیکەکانی خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئۆپەراسیۆنێک راگەیاند، کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی کردە ئامانج، لە شارۆچکەیەکی رڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.

ئاژانسی هەواڵی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوە، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە بە چەکی ئۆتۆماتیکی ئۆتۆمبێلێکی “هەسەدە”یان کردە ئامانج لەسەر رێگای سەرەکی نزیک گوندی تەکیەچی لە قەزای ئەلبەسیرە، کە 35کم لە رۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە زیانی بە ئۆتۆمبێلەکە گەیاندووە، “سێ ئەندامەکەی کوشتووە، لەنێویاندا سەرکردەیەک کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە”.

دوو رۆژ لەمەوبەر رڕێکخراوە توندڕەوەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئۆپەراسیۆنێک کە کاروانێکی هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردە ئامانج، لە شارۆچکەی تیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، راگەیاند.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە 163 ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر، راگەیاندووە کە زۆربەیان ئۆتۆمبێل و ئەندامانی هەسەدەیان کردۆتە ئامانج.

ئامادەکردنی: حاتەم بەشار – داڕشتنەوەی : ئەحمەد عوسمان