سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

هەولێر – نۆرس پرێس

پێش کەمێک، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لێکرد

لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، بڕیارە سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ کاک مەسعود بارزانیش کۆببێتەوە.

وابڕیارە لەتیف رەشید بچێتە پیرمام و لەوێ لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پرس پێکەوە تاوتوێ بکەن.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە بەرپرسان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا پێشوازییان لە د. لەتیف رەشید کرد.

دوای سەردانەکەی سەرککۆمار بۆ پیرمام، بڕیارە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی زانکۆی ئەمریکی سەردانی شاری دهۆک بکات. راوێژکارەکەی سەرۆککۆمار گوتی: “رەنگە سەردانی ژمارەیەک لە خێوەتگەکانی ئاوارەکان بکات.”

لە رۆژانی 15 تاوەکو 17ـی ئەم مانگە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت و هەر یەکە لە سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشدارن.