ئەنجومەنی نیشتیمانی بەمەبەستی چۆنێتی گواستنەوەی هاوکاری بۆ سوریا دانیشتنیکی لەناکاو ئەنجامدەدا

ئیدلیب- نۆرس پرێس

سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات سەبارەت بە ڕێگەدان بە میکانیزمی گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ سوریا لە ڕێگەی دەروازەی “باب ئەلهەوا”وە لەسەر سنووری تورکیا.

 سه رچاوه كان ئاماژەیان به وەشكردووه کە چەند هەموارکردنێکیش بۆ ڕەشنووسی بڕیارنامەی هاوبەشی ئێرلەندا و نەرویج له بارەی ڕەزامه ندی پێدانی میكانیزمی گواستنه وەی هاوكاری بۆ سووریا كراوه .

لە کاتێکدا سەرچاوەکان ناوەڕۆکی ئەم هەموارکردنانەیان ڕوون نەکردووەتەوە، و ڕایانگەیاندووە، “تا ئێستا نازانرێت ئایا ئەم هەموارکردنانە داواکارییەکانی ڕووسیا جێبەجێ دەکەن یان نا”.

دانوستانەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامن سەبارەت بە درێژکردنەوەی میکانیزمی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە، بەڵام لە دانوستانەکاندا هیچ باسی دەروازەی تەل کۆچەر نەکراوە.

لە دوێنێ شەوەوە ئەو میکانیزمەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کاری پێدەکرێت، بۆ ناردنی یارمەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە لەسەر سنووری سوریا و تورکیا، وادەکەی بەسەرچو، دوای ئەوەی هەینی رابردوو رووسیا ڤیتۆی خۆی بەکارهێنا لە دژی رەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە بۆ ماوەی ساڵێک درێژیکردەوە.

ئەو بەڵگەنامەیەی لەلایەن ئێرلەندا و نەرویجەوە ئامادەکرابوو ئاماژەی کردبوو بە درێژکردنەوەی کارکردنی میکانیزمی گواستنەوەی یارمەتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک بوو(هەتا مانگی تەمموزی ٢٠٢٣) بەبێ هەماهەنگی کردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا.