هه‌رێمی كوردستان: هوشداریدان له جۆره هێلكه‌یه‌كی بۆر كه به كوردی ده‌فرۆشرێت
هه‌ولێر -نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، بەڕێوەبەراه‌تی گشتیی بازرگانیی هەرێم هاولاتیانی له جۆره هێلكەیه‌ك ئاگادار كرده‌وه كه ره‌نگی بۆره‌و به هێلكه‌ی كوردی به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت و به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نییه.
نه‌وزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگه‌یاند، گه‌ر ئه‌و جۆره هێڵكه‌یه كاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی لەسەر نەبوو، ئه‌وا پێویستە هاوڵاتییان نەیكڕن و سەرجەم شوێنەكانیش ئاگاداركراونەتەوە كه ئەو جۆره هێلكەیەیان لە هەر شوێنێك وەرگرت دەبێت سەرچاوەكەی بزانن، ئه‌گینا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێلكە لە كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر بەرهەمدەهێندرێت كاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی لەسەرە كە بۆ ماوەی مانگێكە و هێلكەی ڕەنگی سپی و سوورە، به‌ڵام جۆرێكی دیكەی هێلكە لە بازاڕەكاندا هەیە كە ڕەنگی بۆرە و هاوشێوەی هێلكەی كوردییە و كاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی لەسەر نییە، بۆیە خاوەن دوكانەكانمان ئاگاداركردووەتەوە نابێت ئەو جۆرە هێلكەیە بفرۆشن و دەبێت سەرچاوەكەی بزانن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێلكەی كوردی هیچ گرفتێكی نییە و بەشێكی زۆر له هاوڵاتییان دەیناسنەوەو پێكهاتەكەی بچووكە، بەڵام ئەم جۆرە نوێیە قەبارەی گەورەترە و ئێمە ڕێگای نادەین به هاوردە كردنی ئه‌و جۆره.