گوژرانی 5 ئه‌ندامی داعش له هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی عێراق
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، سوپای عێراق كوژرانی پێنج ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی له پارێزگای كه‌ركوكی باكووری عێراق.
به كوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایش، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ، هێزی ئاسمانی عێراق به فرۆكه‌ی جۆری ئیف-16 هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی داعش، به پشت به‌ستن به زانیارییه ورده‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆر‌و هه‌واڵگری عێراق.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه هاوبه‌شه‌كان له كاتی كیۆماڵكردنی شوێنی بۆردوومانه‌كان له نزیك گوندی “بیر ئه‌حمه‌د”ی پارێزگای كه‌ركوك، پێنج ته‌رمی ئه‌ندامانی داعشیان دۆزییه‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له شوێنی بۆردوومانه‌كاندا هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیانگرد به سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری په‌ێوه‌ندی و برێك پاره.