به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە عەشیرەتی شەممەر لە سوریا ده‌كه‌ن
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی شێخ حەمیدی دەهام ئەلجەربا، سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ر، په‌یامی پرسه‌نامه‌یان ئاراسته‌ی هۆزی شه‌ممه‌ر كرد،
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ حەمیدی دەهام ئەلجەربا،، په‌یامێكی پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی هۆزه‌كه‌ی كرد كرد و تێیدا رایگه‌یاند،
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە باوەڕبوون بە قەزا و قەدەری خودای گەورە، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبای شێخی هۆزی شەممەڕ له سووریا كۆچی دوایی كرد، و بەویستی خودای گەوره لەنێو خۆشەویست و دۆستانی له کوردستان ماڵئاوایی لێ كردین.
کۆچکردوو دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سوریا و عێراق کردووە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكەی و هۆزی شەممەڕ دەكەین ، و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر ئارامی بە ئێمە و خانەوادە و هۆزەكەی ببەخشێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵم ئاراستەی بنەماڵەی جەڕبا و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبا شێخی هۆزی شەممەڕ لە سووریا.
“هاوبەشی خەمەکانیانم لەم ئازار و ناخۆشییەدا، لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە کە ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات،و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.”
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی شێخ حمێدی ده‌هام ئه‌لهادی، سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ر له سووریا پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هۆزی شه‌ممه‌ر له سووریا كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حمێدی دەھام ئەلھادی، سەرۆکی ھۆزی شەممەر لە سوریا-م بیست کە دۆستی گەلی کورد بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و عەرەب لە سوریا و عێراقدا ھەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.