دانیشتوانی قامشلۆ یادی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی پێش سێ ساڵی ده‌كه‌نه‌وه‌

قامشلۆ – نۆرس پرێس

دانیشتوانی قامشلۆ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی هەینی، یادی قوربانیانی سێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاره‌كه‌یان كرده‌وه‌ كه‌ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕویدا.

ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2019، دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک لە ناوەندی شاری قامیشلۆ تەقینەوە.

دوێنێش یادی، سێ ساڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شەقامی “ئه‌لوه‌حده‌” بوو له‌ قامشلۆ، کە تێیدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

لەو کاتدا دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ی له‌شاره‌كه‌دا گرته‌ ئه‌ستۆ.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنه‌وه‌: محمه‌د ئه‌لقازی