دو شەڕڤانی هه‌سه‌ده له هێرشێكی چه‌كداریدا گیانیان له ده‌ستدا
دێره‌زور- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له شارۆچكه‌یه‌كی دێره‌زور، دو شه‌ڕڤان گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌سه‌ده بۆ نۆرس پرێس وتی، “له شارۆچكه‌ی زه‌ڕ (35كلم) له دوری دێره‌زور، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان كردوه له وێستگه‌ی ئاوی شارۆچكه‌كه له‌سه‌ر كه‌ناری فورات.”
ئه‌وه‌شی وتوه، كه هێزه‌كانی سوریا ئه‌و شوێنه وه‌ك باره‌گا به‌كاردێنن و پێكدادان له نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كداره‌كاندا رویداوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێرشه‌كه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دو شه‌ڕڤان گیان له ده‌ستبده‌ن و چه‌كداره‌كانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه هه‌ڵاتون.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هه‌سه‌ده، داعش له‌مدواییانه‌دا له گونده‌واری دێره‌زور هێرشه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه.
پێش دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ريش له شارۆچكه‌ی ئه‌بو حه‌ردوب، له گونده‌واری دێره‌زور، سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌سه‌ده به فیشه‌كی چه‌كدارانی نه‌ناسراو گیانی له ده‌ستداو دواتر داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له روداوه‌كه راگه‌یاند.