ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات و به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری په‌یامی سه‌رخۆشی راده‌گه‌ێنن بۆ كۆچیی دوایی سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ر
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مه‌سه‌ده” و به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و هه‌رێمی جه‌زیره په‌یامی سه‌رخۆشیان راگه‌یاند بۆ كۆچیی دوایی شێخ حەمیدی ده‌هام هادی، سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ر له سوریا.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، شێخ حەمیدی، دوای تێکچوونی باری تەندروستی، لە نەخۆشخانەیه‌كی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
مه‌سه‌د له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی سوریا دیمه‌كرات سه‌رخۆشی ده‌كان بۆ كۆچیی دوایی كه‌سایه‌تی نیشتیمانی سوریا‌و سه‌رۆك هۆزی شه‌ممه‌ر حه‌میدی ده‌هام هادی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شێخ حه‌میدی یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و كه‌سایه‌تییه نیشتیمان په‌روه‌رانه‌ی كه هاوبه‌شی كردووه له دامه‌زراندنی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری دیموكراتی.
ئه‌نجومه‌نی سوریا دیموكرات پرسنامه‌ی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردوو هۆزی شه‌ممه‌ر كرد له سوریا‌و عێراق.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی، ته‌رمی شێخ حه‌میدی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه له رێگای ده‌روازی سیمالكا گه‌یه‌ندرایه باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بۆ گوندی تل عەلۆ لە گوندەواری تەل کۆچەر.
شاندەکانی بەڕێوبەری خۆسەر و شێخ و کەسایەتیە بەرزەکانی خێڵە عەرەبەکان و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان له‌دەروازەی سیمالکا، ئاماده‌بوون بۆ پێشوازیگردن له تەرمی شێخی خوالێخۆشبوو.
هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌رخۆشی خۆی راگه‌یاند بۆ كۆچیی دوای شێخ حه‌میدی له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا.
به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به خه‌موو په‌ژاریه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچیی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ حه‌میدی دەهام هادی ئەلجەڕبای سه‌رۆكی هۆزی شه‌مرو یه‌كێكه له گرنگترین كه‌سایه‌تییه نیشتمان په‌روه‌ركانمان پێگه‌یشت كه روڵیكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له دامه‌زراندنی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری دیموكراتی.
هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری جه‌زیره له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ر دیموكراتی هه‌رێمی جه‌زیره ماته‌مینی راده‌گه‌ێنیت بۆ كۆچی دوایی حاكمی كانتۆنی جه‌زیره و سه‌ۆكی هۆزی شه‌ممه‌ر شێح حه‌میدی ده‌هام هادی.
شێخ حەمیدی بە یەکێک لە شێخە عەشایەرییە دیارەکانی هاوپەیمانی بەڕێوبەری خۆسەر دادەنرێت، لە ساڵی 2014 وەک حاکمی کانتۆنی ئەلجەزیرە هەڵبژێردرا، کوڕەکەی سەرکردایەتی هێزەکانی “ئەلسەنادید” دەکات کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتن.