عێراق: ئهنجامدانی خۆپیشاندان دژ به پرۆژه یاسای ”سهربازییكردنی زۆره ملێ”
ههولێر- نۆرس پرێس
به مهبهستی رهتكردنهوهی، رۆژی ههینی له شاری بهغداد خۆپیشاندان دژ به پرۆژهی یاسای “خزمهتی ئاڵا” دهكرێت كه ناسراوه به “سهربازیكردنی زۆره ملێ”.
خۆپێشاندانەکە بە سەرپەرشتى بزووتنەوەى (ئەنا عێراقى – من عێراقیم) لە ناوچەى کەرادە لە بەغدا بهرێوهدهچێت، تیایدا داوادەكەن پڕۆژەیاسای “سەربازیی زۆرەملێ” رەتبكرێتەوە جارێکى دیکە تاوتوێنەکرێتەوە، ئەوەش بۆ رێگرى لە “بە سەربازیکردنى کۆمەڵگە.
بە گوێرەى راگەیێندراوێکى بزووتنەوەکە، مۆڵەتى فەرمییان بۆ ئەو خۆپێشاندانە وەرگرتووەو پڕۆژەیاساكە بارگرانییەكی دارایی زۆر لەسەر بودجەی عێراق دروستدەكات، بۆیە پێشنیازدەكەن ڕێكاری دیكە بگیرێتەبەر بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان.
بە گوێرەى خشتەى کارى پەرلەمانى عێراق، وابڕیاربوو له شەشى تشرینى دووەمى 2022، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای “خزمهتی ئاڵا” بكرایه كه ناسرواه به سهربازیكردنی زۆره ملێ، بەڵام بەهۆى ناکۆکیی نێوان فراکسیۆنە شیعە و سوننەکانەوە لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە لە خشتەى کار لادراو خوێندنەوەى یەکەمى بۆ نەکرا.