هێزه‌كانی توركیا گوندێك ده‌كه‌نه ئامانج له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی توركیا به چه‌كی قورس ناوه‌ندێكی سوپای سوریای بۆردوومانكرد له ده‌وروبه‌ری گوندی قهرمهۆغی تزیك سنوور به دووری 18 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانی.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، به سێ گوله تۆپ هێزه‌كانی توركیا خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سوریای كرده ئامانج له رۆژهه‌ڵاتی گوندی قه‌ره‌مۆغ، بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به زیانی گیانی ئه‌و هێرشه بكه‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئه‌ندامێكی سوپای سوریا له هێرشی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا برینداربوو كاتێك كه خاڵێكی سوپای سوریای كرده ئامانج له نزیك گوندی چارقلی به دووری 24 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای كۆبانی.
ناو به ناو گونده‌واره‌كانی شاری كۆبانی له‌لایه‌ن توركیاوه به تۆپخانه‌و فرۆكه‌ی جه‌نگی و بێ فرۆكه‌وان بۆردوومان ده‌كرێن.