حکومەتی عێراق هەڵوەشاندنەوەی “وردبینی ئەمنی” لە ناوچە ئازادکراوەکان راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیارێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی کاری وردبینی ئەمنی لەو ناوچانەی لەدەستی دەوڵەتی ئیسلامیی “داعش” ئازادکراون، راگەیاند.

لە 10ی کانونی یەکەمی 2017، بەغدا رایگەیاند، ئەو زەویانەی بەدەست داعشەوە کۆنتڕۆڵ کردووە، لە هاوینی 2014 نزیکەی یەک لەسەر سێی رووبەری عێراق لە باکوور و رۆژئاوای ئەو وڵاتە، کۆنترۆڵ کردووەتەوە.

داعش هێشتا شانە خەوتووەکانی پەرشوبڵاوی لە سەرانسەری وڵاتدا دەپارێزێت، وردە وردە دەستیکردووە بە گەڕانەوە بۆ شێوازە کۆنەکەی کە هێرشی لەناکاوە بە شێوەی شەڕی عەسابات کە پێش ساڵی 2014 بەکاری دەهێنا.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، رۆژی 26ی کانوونی دووەمی 2019 رایانگەیاند، پشکنینی ئەمنی لە پارێزگا ئازادکراوەکان لە دەستی داعش هەڵبوەشێننەوە، بەڵام بڕیارەکە کارا نەکرا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : عەدنان حەمۆ