قامیشڵۆ – نۆرس پرێس
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، شێخی عەشیرەتی شەمەری عەرەبی لە سوریا، شێخ حەمیدی ئەلدەهام ئەلهادی ئەلجەربا، لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەهۆی نەخۆشییەکی لەم دواییەدا تووش بوبوو، کۆچی دوایی کرد.
کەسانی نزیک لە بنەماڵەی شێخ بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، شێخ “حەمیدی” لەم دواییەدا بە مەبەستی چارەسەر سەردانی بەلجیکای کردووە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، گەیشتەوە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ لەوێ گیانی سپارد، دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکچوو.
حەمیدی یەکێکە لە دیارترین شێخەکانی هاوپەیمانی بەڕێوبەری خۆسەر، لە ساڵی 2014 وەک پارێزگاری کانتۆنی ئەلجەزیرە هەڵبژێردرا، کوڕەکەی سەرکردایەتی هێزێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات.
شێخ لە ساڵی 1936 لە گوندی تەل ئالۆ لە گوندەواری باکوری رۆژهەڵاتی حەسەکە لە دایک بووە.