مارێک کارەبای 40 گوندی گوندەواری حەسەکە دەبڕێت

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، مارێک کە درێژییەکەی لە نیو مەتر زیاتر نەبوو، کارەبای 40 گوندی گوندەواری عامودا لە باکووری حەسەکە بڕی.

سعود عەلی، هاوسەرۆکی بەشی کارەبای عامودا رایگەیاند، مارەکە بەسەر ستوونی کۆنکرێتدا سەرکەوتووە، ئەمەش بووەتە هۆی بڕینی تەزووی کارەبا.

هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ئەمەش هۆکاری پچڕانی کارەبا بووە لە چەند گوندێکی سەرر حەسەکە – عامودا.

ستوونەکە دەکەوێتە گوندی شێقنی لەسەر هێڵی گوندەواری حەسەکە، کە تێکڕای تواناکەی 20 کەی ڤییە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە پچڕانی کارەبا لە گوندەکان، هێڵەکان چاککرانەوە و کارەبا بۆ گوندەکان گەڕایەوە.

ئامادەکردنی: ئیڤا ئەمین – داڕشتنەوەی : رەهەف یوسف