حكومه‌تی عێراق به‌ نیازه‌ ده‌ستكاری موچه بكات

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

رۆژی پێنج شه‌ممه‌، موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته‌ خشته‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستكاری بكرێت، چونكه‌ ماوه‌ی 14 ساڵه‌ هه‌مان خشته‌یه‌‌و جیاوازی و نایەکسانی لەنێوان مووچەی وەزارەتەکاندا هەیەو کێشە لە کەمترین مووچەشدا هەیە،

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوایین هەموارکردنی مووچە لە دەوڵەتی عێراق له‌ ساڵی 2008 دا بووه‌و، واتە نزیکەی 14 ساڵ تێپەڕیوە، لە کاتێکدا دۆخی وڵات لەبارەی هەڵاوسان و ئاستی بژێوی گۆرانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، مووچەی ئێستای فەرمانبەرانی دەوڵەت 42%ی کۆی خەرجیی حکومەت پێکدەهێنێت، کە 50%ی کۆی بەرهەمی نێوخۆیی لەخۆدەگرێت، ئەمەش مانای وایە مووچە 20% لە کۆی بەرهەمی نێوخۆیی پێکدەهێنێت، ئەوەش بارگرانیی بۆسەر خەرجیی گشتی دروستدەکات لە ئابووریدا.

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لەوەش كرده‌وه‌ كه‌ جیاوازی و نایەکسانی لەنێوان مووچەی وەزارەتەکاندا هەیە، هەروەها کێشە لە کەمترین مووچەشدا هەیە، بۆیە پێویستە سنوورێک بۆ ئەوە دابنرێت و بژێویی ژیانیان لەبەرچاو بگیرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ئاراستەی حکومەتی محەممەد شیاع سوودانی ئەوەیە، هاوکاریی چینی هەژاران و داهاتە سنووردارەکان بکات.