كه‌شناسی پێشبینی بارانباراینی زیاتر ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی ده‌كان ئه‌مرۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان به ته‌واوه‌تی هەور دەبێت لە زۆربەی کاتەکانداو، سەرەتا بارانبارین لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەشدا ئەگەری بارانبارانیكی کەم هه‌یه لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچەکانی دیكه.
هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکاندا.