لە هەولێر سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ دەكرێتەوە
ههولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی جەستەی مروڤ لە هەولێر بکاتەوە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه ،وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، لەسەر راسپاردەی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی لەشی مروڤ لە شاری هەولێر تیمێكی تایبەت سەردانی نەخۆشخانەی رزگاری كرد.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: د. عەبدوڵڵا سەعید، راوێژکاری وەزارەتی تەندروستی، د. دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و د. هونەر مستەفا، پزیشکی تایبەتمەندی بێ هۆشکاری سەردانی نەخوشخانەی رزگاریان کرد لە شاری هەولێر و لەگەڵ بەرێوەبەری نەخۆشخانە و کۆمەڵێک پزیشکی تایبەتمەند و ستافی کارگێری نەخوشخانە بۆ تاوتوێكردنی بابەتی پروژەی کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ کۆبوونەوە.
لهمبارهیهوه د. عەبدوڵا سەعید، سەرپەرشتیاری پروگرامی بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مروڤ لە هەرێمی کوردستان دوای سەردانیكردنی مەیدانی بۆ ئهو باڵەخانەیهی بۆ پرۆژهكه پێشنیاركراوه رایگەیاند، باڵەخانەکە بۆ ئەو پڕۆژەیە گونجاوە و بریاردرا کە بە زوترین کات تیمێکی تایبەتی پزیشکی، ئەندازیاری و تەکنیکی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر سەردانی شوێنی پڕۆژەکە بکەن و کاری پێویست بۆ نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی کەلوپەل و ئامێری پزیشکی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت بۆ بە گەرخستنی سەنتەرەکە و خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان.