له روداوێکی ئاگرکەوتنەوە له تورکیا 9 هاوڵاتی سوری گیانلەدەستدا كه شه‌شیان بران
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
شەوی رابردو لە لە پارێزگای بورسای تورکیا ئاگر لە نهۆمی دوەمی باڵەخانەیەک کەوتوەتەوە و لە ئەنجامدا نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە کە هەشت کەسیان منداڵ بون.
میدیاكانی توركیا ڕایانگه‌یاند، روداوەکە شەوی رابردو لە شارۆچکەی یڵدرم رویداوە و تیایدا دایكێکی ته‌مه‌نی (31 ساڵ) و شەش منداڵی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ساڵێك و 10 ساڵان بوو، لەگەڵ دو برازای ته‌مه‌ن 10 و 11 ساڵان گیانیانلەدەستدا.

یەعقوب جانبۆڵات، پارێزگاری بورسا رایگەیاند: “به‌پیێ لێكولینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری ئاگره‌كه “سۆبه” بووه، به‌ڵام لێكولینه‌وه به‌رده‌وامه”