لە بۆردومانێکی نه‌زاندراو له سنوری عێراق و سوریا ١٨ ئەندامی گروچه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كوژران
دێره‌زور – نۆرس پرێس
شەوی سێشەممە، فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو چەند شوێن و ئۆتۆمبێلیان لەسنووری سوریا و عێراق بۆردومان کرد، كه 18 ئەندام و سه‌ركرده‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئێرانیان كوشت و 7 كه‌سیشیان برینداركرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە لیوای فاتمیونی ئه‌فغانییه‌كان لە شارۆچکەی ئەلبومال ڕایگەیاند، فڕۆکە نەناسراوەکان بە زیاتر لە 10 هێرشی ئاسمانی، دوو شوێنی سەربازی لیوای فاتمیونی ئه‌فغانییه‌كان و لیوای زەینەبیون، لە نزیک شارۆچکەی ئهلههری لە سنوری عێراق و سوریا بۆردومانكرد.
دواتر فڕۆكه‌كان دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە کەرەستەی لۆجستی و چەکی هەڵگرتبوو كرده ئامانج، کە لە خاکی عێراقەوە به‌ره‌و سوریا ده‌ڕۆیشتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە بۆردومانە ئاسمانییەکە بووە هۆی کوژرانی سەرکردەیەکی دیار لە لیوای فاتمیونی ئه‌فغانییه‌كان ، کە نازناوی “حاجی حوسێن”ه ، له‌گه‌ل کوژرانی 17 ئەندامی دیکە برینداربوونی حەوت کەسی لە لیواکانی فاتمیون و زەینەبیونی یور به ئێران .
به‌وته‌ی ئەو سەرچاوەیە، بۆردومانەکە “زیانی ماددی گەورەی” به‌و دوو لیوایه گه‌یاند لە بۆردومانکردنی بارهەڵگرهلۆجستییهكهی چەک.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئێران لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال، زۆربەی بارەگاکانیان چۆڵکردووە و لە نێو ماڵی خەڵکی سڤیلدا خۆیان حەشار داوه، له‌ترسی ئەوەی دوباره بۆردومان بكرێنه‌وه.
لە 19 مانگی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو، چەندین هێرشی ئاسمانی، لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، باره‌گا سەربازییەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كرانه ئامانج.