مه‌زڵوم عه‌بدی: پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌شی بكات له‌به‌رپرسیارێتی بۆ باشتركردنی بارۆدخی دانیشتوان
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” داوای له كه‌مه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد هاوبه‌شی بكات له به‌رپرسیارێتی و هاوكاریكردن له باشتركردنی ره‌وشی ژیانی دانیشتوان.
رۆژی سێشه‌ممه عه‌بدی له تویتێكدا رایگه‌یاند، “ناسه‌قامگیری سیاسی و قه‌یرانی ئابووری و هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی داگیركه‌ری توركیا ده‌بنه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئاواره‌كان له ناوچه‌كه‌دا”.
عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رووداوی ژێر ئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌كی كۆچه‌به‌ران له خه‌ڵكی “رۆژئاوا” كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕه‌و داوا له‌به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ دابینكردنی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه.
وتيشی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌رخؤشی له خۆمان و كه‌سكواری قوربانیانی ئه‌م رووداوه ئازاره به‌خه‌شه ده‌كه‌ین، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه‌و، سزادانی بانده‌كانی بازرگانی كردن به مرۆڤ.
هه‌روه‌ها داوای له سه‌رجه‌م ئه‌و سوریانه كرد كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا گێریان خواردووه بگه‌رێنه‌وه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دا هه‌موو ئاسانكاری و هاوكاریه‌كیان پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بگه‌رێنه‌وه.