به‌رپرسێكی خۆسه‌ری.. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسیاره له تێكچوونی باری مرۆیی له كامپی هۆل
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
به‌رپرسێكی خۆسه‌ری، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌رپرسیار داده‌نێت له تێكچوونی باری مرۆیی خێزانه‌كان له كامپی هۆل، كه هه‌زاران خێزان له خۆدهگڕیت و زۆربه‌یان بیانین و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی سوریا نین.
رۆژی سێ شه‌ممه، شێخموس ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی نوسینگه‌ی كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران راگه‌یاند، “پشتیوانی رێكخراوه‌كان بۆ باری مرۆیی له كامپی هۆل نا جێگیره”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لاوازی كۆمه‌ك كردن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رده‌وامی داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كانی له گه‌ڵ ناوچه‌كانی خۆسه‌ری”.
ئه‌م قسانه پاش یه‌ك رۆژ دێت له راپۆرتێكی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور كه تیایدا هوشداری دابوو له ژیانی كوله‌مه‌رگی منداڵانی كامپی هۆل، بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و چاودێری تەندروستی و زیادبوونی توندوتیژی.
به‌رپرسه‌كه‌ی خۆسه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكارییه‌كان بریتین له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بچوك ، كه له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراوێكی ناو كامپه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، دۆخی ئاسایش له كامپی هۆل سه‌قامگیره له دوای ئۆپه‌راسۆنی “مرۆڤایه‌تی ئاسایش” كه به‌م دوایانه له كامپه‌كه ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها هوشداریدا له كاریگه‌ری “كه‌می پشتبوانی فریاكه‌وتنی مرۆیی” له‌سه‌ر سه‌قامگیری كامپه‌كه.
داواشی له كۆمه‌ڵگای نێودهوڵةتیكرد، پشتیوانی پێویست پێشكه‌ش به به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری بكه‌ن، به مه‌به‌ستی زامنكردنی سه‌قامگیری كامپه‌كه له رووی مرۆیی و ئاسایش‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كامپه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له كامپی هۆل 30 رێكخراو‌و كۆمه‌ڵه‌ی مرۆیی كار ده‌كه‌ن و پشتیوانی و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.