بەهۆی “نۆژه‌نكردنه‌وه” روسیا هه‌نارده‌كردنی غازی بۆ ئه‌وروپا راگرت
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه روسیا وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی غازی بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی ده رۆژ “به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه” راگرت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت دۆسیه‌كه به سیاسی بكرێت.
كۆمپانیای نۆرد ستریم، كه به‌رپرسه له به‌گه‌ڕخستنی هێڵه‌كانی باكور، وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی غازی بۆ ماوه‌ی ده رۆژ راگه‌یاندوه به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌وه.
ئه‌و هێڵه له روسیاوه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا له رۆخی به‌ڵتیكه‌وه غاز ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وروپاو رێڕه‌وێكی سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یاندنی غازی روسی به ئه‌ڵمانیاو ساڵانه 55 ملیار سێجا غازی پێدا ده‌گوێزرێته‌وه.
مانگی رابوردوش روسیا 40%ی هه‌نارده‌كردنی كه‌مكرده‌وه له رێی بۆرییه‌كانه‌وه به‌هۆی دواكه‌وتنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كۆمپانیای سیمینزی ئه‌ڵمانی به مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه به‌كاریده‌هێنێت.
له پێشتریشدا گروپی گازپرۆمی روسی وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی غازی له پۆڵه‌نداو بوڵگاریا راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی به رۆبڵ-ی روسی مافی ئه‌و وزه‌یان نه‌دا كه بۆیان هه‌نارده‌كراوه.