ژنه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی تاوتوێی “سه‌قامگیری” ده‌كات له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مریكا كه له توركیاوه هاتبوون
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مریكا گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به “پهرادنی هێمنی و سه‌قامگیری” له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌و “نه‌ورۆز ئه‌حمه‌دی” فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی پاراستنی ژنان پێشوازییان له شاندێكی ئه‌مریكی كرد به سه‌رۆكایه‌تی ئیثان گولدریچ، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
وه‌فدی میوان پێكهاتبوون له “ئا‌یان مهكاری” جێگری ههماههنگیكهری نوسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئا‌یان مۆسی جێگری ههماههنگیكهری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و سكۆت تۆرنه‌ری جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ نوسینگه‌ی دانیشتوان و كۆچ و په‌نابه‌ران و ئیلان گۆلدینبێرگ له ده‌زگای جێبه‌جێكار له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا.

شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له ماثيۆ ماكفارلینی فه‌رمانده‌ی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان- ئۆپەراسیۆنی توانای پۆڵاین- و جایك ئالتهری به‌رپرسی دۆسیه‌ی سوریا له نوسینگه‌ی سیاسه‌ته‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری له خۆگرتبوو،
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماتی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا پێش ئه‌وه‌ی بێت بۆ سوریا سه‌ردانی توركیای كردبوو، له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ عه‌بدیش جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر “پێوستی چه‌سپاندنی رێكه‌وتنی ئاگربڕ” كه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت هه‌روه‌ها ” كۆتایی هێنان به گرژییه‌كان و په‌ره‌دان به هێمنی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا”.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر (زامنكردنی پاراستنی گرتوخانه‌كانی داعش)و شاندی ئه‌مریكا وتی: له په‌ێوه‌ندی به‌رده‌وامدان له گه‌ڵ وڵاتانی په‌ێوه‌ندی دار بۆ گێرانه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانیان له هه‌ردوو كامپی هۆل و رۆچ، كه هه‌زاران خێزانی ئه‌ندامانی داعش له خۆده‌گرێت.
پێش شاندی هه‌سه‌ده، شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا چاوی كه‌وت به “ئیلهام ئه‌حمه‌د”ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری سوریای دیموكرات و “به‌دران چیاگرد” هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.