كولێژی سهربازی عێراق خوێندكاری نوێ وهردهگرێت.. ههرێمی كوردستانیش دهگرێتهوه
ههولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگریی عێراق خوولێكی نوێی وهرگرتن له كۆلێژی سهربازی دهكاتهوهو خۆلهكهش هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
رۆژی سێ شهممه، وەزارەتی بەرگریی عێراق، داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە داواكارییان پێشکەشکردووە بە مەبەستی وەرگرتنیان لە کۆلێژی سەربازیی 1/ روستەمییە بۆ خوولی 113ی ئەفسەران، سەردانی کۆلیژی ناوبراو بکەن به مهبهستی چاوپێکەوتن.

هاوكات وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەو كەسانەی داواكارییان پێشكەشكردووە، بەپێی لیستی هاوپێچ هەریەکە و بە گوێرەی پارێزگا و پیتی یەکەمی ناوەکەی بەو شێوەیەی لە لیستەكاندا دیاریكراوە، دەبێت لە 10ی12ی 2022 تاوەكو 1ی شوباتی 2023 سەردانی كۆلێژی سەربازیی روستەمییە لە بەغداد بكات.
ئاماژهی بهوهشكرد، لە کاتی سەردانیکردندا دەبێت پێشکەشکار تەواوی بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆیدا ببات”.
جێی ئاماژهیه خوولی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی روستەمییە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە سەرپەرشتیدەكرێت و دەرچووانی خوێندنی ئامادەیی لە لقەکانی زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی دەتوانن بەشداریی خوولەكە بكەن.