ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: بۆ رێگریكردن له‌گه‌رانه‌وه‌ی داعش.. پێویسته سه‌رجه‌م بیانیانی كه‌مپه‌كانی سوریا بگێردرێنه‌وه وڵاته‌كانیان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی گێرانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌وروپی نیشته‌جێی كامپه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆ وڵاته‌كانیان، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گه‌رانه‌وه‌ی داعش.
نید برایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان به دوای چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌و كێشه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیاسه‌تی ئه‌مریكا روونه له‌م بواره‌دا، گه‌رانه‌وه بۆ نیشتیمان تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ره‌وشی مرۆیی و ئاسایش له كامپی ئاواره‌كان به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان.
برایس ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێشتر شاندێكی هاوبه‌شی ئاژانسه‌كانی ئهمریكاو به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له سه‌ردانێكدا بۆ كامپی هۆل گفتوگۆیان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی كردووه له باره‌ی پێداویستییه‌كانی ئاسایش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن له‌هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، شانده‌كه حه‌وت به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری ئه‌مریكای له خۆگرتبوو.