کۆژرانی دوو ئەندامی گروپەکانی سەر بە ئێران لە رۆژهەڵاتی حومس
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە دوو ئەندامی لیوای “فاتیمیون”ی ئەفغانی لە شارۆچکەی ئەلسوخنە لە رۆژهەڵاتی شاری حومس لە ناوەڕاستی سوریا، لە تەقینەوەیەکدا کە ئۆتۆمبیلەکەیانی کردە ئامانج، کوژران.
سەرچاوەیەکی سەربازی له هێزەکانی حکومەت له شارۆچکه ی ئه لسوخنه رایگه یاند، بۆمبێکی چێنراو ئۆتۆمبێلێکی لیوای “فاتیمیون”ی ئه فغانی کردوەتە ئامانج، که تەقەمەنی و چەکیان بۆ خاڵه سەربازییەکان دەگواستەوە له نزیک ناوچەیەک لە سوخنا له رۆژهه ڵاتی حومس.
سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، هەروەها زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێل و چەکەکانیان کەوتووە.
گروپەکانی لایەنگری ئێران و هێزە حکومییەکان دوای بەئامانجگرتنەکە هێزی سەربازییان هێنایە ناوچەکە.
دوو رۆژ لەمەوبەر گروپی “سوار بوکەمال” کاغەزی هەڕەشەیان بە دیوارەکانی هەڵواسی بۆ ئەو کەسانە کە مامەڵە لەگەڵ ئێران و میلیشیاکانی دەکەن، هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیان لەدژیان کرد.